K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی "ته‌ڤده‌م" ئاشكرای ده‌كات كه، كورده‌كانی عه‌فرین، پێشنیازێكی رووسیایان به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی توركیا له ناوچه‌كه ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه هێزه كوردییه‌كان ئیراده‌یان به‌هێزه كه ده‌توانن شكست به "پیلانه‌كانی توركیا" بهێنن و به‌رگریی له عه‌فرین بكه‌ن.
ئاڵدار خه‌لیل، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی، له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا رۆژی شه‌ممه 20/1/2018 گوتوویه‌تی: "رووسیا دوێنێ داوای لێكردووین ناوچه‌كانمان راده‌ستی رژێمی سووریا بكه‌ین و ئێمه‌یش قایل نه‌بووین. ئێمه خاكی خۆمان راده‌ست ناكه‌ین و به‌رگریی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی ته‌ڤده‌م له كاتێكدایه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "رووسیا به‌رپرسیاره له‌و ره‌وشه‌ی به‌سه‌ر عه‌فرین هاتووه‌و له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێت و هێرشی ده‌كرێته سه‌ر".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "ئێمه ده‌زانین ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌روویانه‌وه رووسیا نه‌بێت، توركیا ئه‌و هێرشه‌ی نه‌ده‌كرده سه‌ر عه‌فرین و هێزه‌كانی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه بڵاونه‌ده‌كردووه".
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار