ئه‌مريكا سه‌دان مليۆن دۆلار بۆ پڕچه‌ككردنى كورد و مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ته‌رخانده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا به زۆرينه‌ى ده‌نگ پرۆژه‌ى بودجه‌ى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى بۆ ساڵى 2018 په‌سند كرد و له‌و بودجه‌يه پشكێك بۆ هێزى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ته‌رخانكراوه.
پرۆژه‌كه به ده‌نگى به‌ڵێى 89 ئه‌ندام و نه‌يارێتى 8 ئه‌ندام په‌سند كرا.
بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا بۆ ساڵى داهاتوو 700 مليار دۆلاره و 60 مليار له‌و پاره‌يه كه ده‌كاته رێژه‌ى له سه‌دا 10 تايبه‌ت كراوه بۆ پرۆسه سه‌ربازييه‌كان له عێراق و سووريا و ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها بڕێكى به‌رچاوى بودجه‌كه ته‌خانكراوه بۆ پرۆسه سه‌ربازييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به تايبه‌تى شه‌ڕى داعش.
سه‌باره‌ت به هێزى پێشمه‌رگه بڕى 360 مليۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ مووچه‌ى 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها بڕێك كه به سه‌دان مليۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ته‌رخانكراوه بۆ پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و چاوه‌ڕوانيش ده‌كرێت ساڵى داهاتووش پرۆسه‌ى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به‌رده‌وام بێت.