ويلايه‌تى: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت عێراق بكاته سێ پارچه
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت عێراق بكاته سێ پارچه و سوورياش به‌سه‌ر پێنج پارچه‌دا دابه‌ش بكات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ڤاڵدى ئه‌نجاميدا، ويلايه‌تى گوتى: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت عێراق به‌سه‌ر سێ پارچه‌دا دابه‌ش بكات و سوورياش بكاته پێنج پارچه.
گوتيشى: پێشبينى ناكه‌م له گفتوگۆى نێوان تره‌مپ و پوتندا، تره‌مپ هيچ لۆژيكێك له قسه‌كانيدا هه‌بێت.
له به‌رامبه‌ريشدا ويلايه‌تى ستايشى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتنى كرد و به كه‌سێكى "ئازا" وه‌سفيكرد.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌مه‌ريكا نيگه‌رانه له به‌هێزى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئێران".
ره‌تيشيكرده‌وه، "كۆمارى ئيسلامى ئێران هيچ جۆره دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجامبدات" و ئه‌و بابه‌ته‌ى به "مه‌حاڵ" وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به بوونى هێزه ئێرانييه‌كان له عێراق و سوورياش، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته داوامان لێ بكه‌ن، ئێمه راوێژكاره‌كانمان ده‌كێشينه‌وه و ته‌نيا به‌و جۆره‌ش له عێراق و سووريا نامێنين".
ره‌تيشيكرده‌وه، بوونى هێزه ئێرانييه‌كان له سووريا په‌يوه‌ندى به ئيسرائيله‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر