تیاگۆ سیلڤا: له‌مه‌ودوا من لێدانی پێناڵتی لێده‌ده‌م
تیاگۆ سیلڤا كاپتنی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات كه له داهاتوو ئه‌و ئه‌ركی لێدانی پێناڵتی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن، تیاگۆ سیلڤا به‌رگریكاری یانه‌ی (پی ئێس جی) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ركه‌وتن له‌و یارییه به‌بێ نێیمار كه ئێستا تووشی پێكان بووه زه‌حمه‌ت.
ئه‌م قسانه‌ی سیلڤا له كاتێكدایه كه نێیمار به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی دوێنێی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مۆنپێلێیه‌ی نه‌كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
سیلڤا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: قسه‌م له‌گه‌ڵ ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی كردووه كه له داهاتوو ئه‌و لێدانی پێناڵتی لێ ده‌دات.
نێیمار و كاڤانی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر لێدانی پێناڵتی بوونه‌ته سه‌ردێڕی سه‌رجه‌م میدیاكانی جیهان.