داعش: ئێمه هێرشمان كرده سه‌ر سعووديه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش بڵاويكرده‌وه، چه‌كدارانى رێكخراوه‌كه‌يان هێرشه‌كه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردووى سه‌ر خاڵێكى پشكنينى سعووديه‌يان ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌ى (النبأ)ى ئه‌ليكترۆنى داعش بڵاويكرده‌وه، ئه‌و هێرشه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو كرايه سه‌ر خاڵێكى پشكنينى سعووديه له لايه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، رۆژنامه‌كه‌ى داعش بڵاويكردووه‌ته‌وه، 3 چه‌كدارى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانى زيندانى ته‌ره‌فيه له شارى بريده‌ى ناوچه‌ى قه‌سيم.
پێشتر سعوودييه بڵاويكردبوويه‌وه، كه كارمه‌ندێكى هێزه ئه‌منييه‌كانى و كارمه‌ندێكى به‌نگلاديشى له ئاكامى په‌لامارێكى چه‌كدارى له ناوچه‌ى قه‌سيمى باكوورى ريازى پايته‌خت كوژراوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر