لە ئەڵمانیا ھێرشكرایە سەر پەرلەمانتارێكی كورد

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەڵمانیا برینداركرا

K24 - بەرلین

پەیامنێری كوردستان24 لە ئەڵمانیا رایگەیاند: "چەند كەسێك لە بەرلین ھێرشیان كردە سەر ھاكان تاش، پەرلەمانتاری كورد لە ھەرێمی بەرلین كە سەر بە پارتی سەوزی ئەڵمانیایە، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا برینداربوو".

سەبارەت بە باری تەندروستی ھاكان تاش، پەیامنێرمان ئاشكرای كرد: "ئێستا باری تەندروستی ئەو پەرلەمانتارە جێگیرە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "پێشتریش چەندین جار لەلایەن نەژادپەرستانەوە ھێرشكراوەتە سەر ئەو پەرلەمانتارە كوردە".