به‌رلین ئیسلامێكی ئه‌ڵمانی ده‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ماركۆس كێربه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی "لایه‌نه بیانییه‌كان" له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی موسڵمان له ئه‌ڵمانیا كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای هه‌فته‌یه‌ك هات له پێكدادانی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رلین رایگه‌یاند، زانیاری‌یان له باره‌ی هه‌ندێك هێزی بیانی هه‌یه كه چۆن كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا و ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و كاره په‌یڕه‌وده‌كه‌ن.
گوتیشی: "موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا هاووڵاتیین، ده‌بێت پاڵپشتی زیاتریان بكه‌ین و متمانه‌ی زیاتریان پێ ببه‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی زیاتریان به‌خۆیان هه‌بێت له وڵات".
به گوێره‌ی وێبسایتی "پۆلیتیكۆ"، ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رلین رایگه‌یاند، ده‌بێت زه‌مینه‌ی باشتری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی موسڵمان له ئه‌ڵمانیا بڕه‌خسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی "ئیسلامێكی ئه‌ڵمانی" بێته ئاراوه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، گفتوگۆكان ده‌چێته چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ئیسلام، كه خۆی له ساڵی 2006 تا 2009 ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسی به‌شی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه له ژێر سه‌رۆكایه‌تی ولفجانگ شۆیپل، وه‌ك كۆڕبه‌ندێكی گفتوگۆ دایمه‌زراندووه، مه‌به‌ستیش لێی گفتوگۆی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و ئیسلام بووه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ ئه‌و وڵاته‌ش، كێربه‌ر گوتی: "پێویسته هاوكاری موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئایینێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت"، كه مه‌به‌ستی ئیسلامێكه به تێڕوانینێكی ئه‌ڵمانیانه.
به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌سعود ئۆزێل، یاریزانی تۆپی پێ، كه به‌هۆی وێنه‌یه‌ك له‌گةڵ ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی زۆری لێگرا، له‌گه‌ڵ ملیۆنان ئه‌ڵمانیا به ره‌گه‌ز توركی، "به‌شێكن له ئێمه".
ا. م