حه‌لبووسی داواكارییه‌كی له حكوومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كات، واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی وڵات دابنێت و له پێش هه‌موویانه‌وه قه‌یرانی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/10/2018، حه‌لبووسی له گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی 37 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی گووتی: "كاتێك له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌ت داین، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه به خێرایی قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ناوچه هه‌یه ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه و ئاوه‌كه‌ی پیسه، یان قه‌یرانی كاره‌با به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، یان خاوه‌ن بڕوانامه‌كان بێكارن، بۆیه پێویست نییه به‌گشتی و هه‌ڕه‌مه‌كی قسه بكه‌ین و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه پێویسته له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتیشی: "پێویسته حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه واده‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت، كێشه‌كانی خه‌ڵك به زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی كاره‌با و ئاو و بێكاری بخرێته به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌وه".
حه‌لبووسی داوایكرد چاودێری چڕی په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌ریی به‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بسه‌پێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن و به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت بكرێت".
حه‌لبووسی ده‌ڵێت: "ده‌بێت هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پاراستنی عێراق و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی و رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی نیشتمانییه. ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیشه بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كه‌یان".