عێراق.. ملیۆنان كوللـه‌ له‌ كه‌ربه‌لا له‌ناو بران

له‌ سعوودییه‌وه‌ هێرشیان هێنابوو

K24- هه‌ولێر:

له‌ کەربەلا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپا و وەزارەتی کشتوکاڵ، ملیۆنان كوللـه‌ لە ناو بران، کە لە سعوودیە و هێرشیان کردبووە سەر پارێزگاکە، بەمەش زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئه‌و پارێزگایه‌ لە کارەساتێکی گەورە رزگاری بوو.

میدیا عێراقییه‌كان له‌ بەرپرسێکی ئه‌و پارێزگایه‌ گواستییانه‌وه‌، بۆ هاوکاری تیمەکانیانی ئاسایش و هونەری پارێزگاکە بۆ ماوەی کارکردنی 10 رۆژ لەسەر یەك توانیویانه‌ رووبەڕووی ئەو کوللانە ببەنەوە، کە لە سعوودیە بەرەو عێراق هاتوون و روونیشی کردەوە، پرۆسەکانی قه‌لاچۆكردنی کوللـە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کەربەلای گرتووەتەوە.

بەرپرسەكه‌ ئاماژەی به‌وه‌شداوە، لە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی کوللـەدا، فڕۆکەکانی سوپا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و وەزارەتی کشتوکاڵ به‌شدار بوون، لەو پڕۆسەیەدا توانیویانە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئاسایشی خۆراك بکەن.

H.B