"هێزێكی تایبه‌ت قاسم سوله‌یمانی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كورته فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنی سعوودی، شه‌ڕ له نێوان شانشینی سعوودیه و كۆماری ئیسلامی ئیران درووست ده‌بێت و سه‌ره‌نجام سعوودیه، سوپای پاسدارانی ئێران تێكده‌شكێنێ و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش ده‌ستگیر ده‌كات.
فیلمه‌كه ناوی "هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سعوودیه" یه و له سه‌ره‌تای ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌دا قسه‌یه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه نووسراوه كه گوتبووی: "ئامانجی سه‌ره‌كی ئێران ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت بگاته قیبله‌ی موسڵمانان، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكه‌ین شه‌ڕه‌كه له سعوودیه رووبدات، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین شه‌ڕه‌كه له ئێران بێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه، سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه له‌ناو ئاوی كه‌نداو درووست ده‌بێت و كاتێك كه‌شتییه‌كی خێرخوازی شا سه‌لمان بۆ فریاگوزاری له‌لایه‌ن ئیرانییه‌كانه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و سه‌ره‌نجام سه‌رجه‌م كه‌شتی و پاپۆڕ و به‌له‌مه سه‌ربازییه‌كانی ئێران تێكده‌شكێنرێن.
به‌گوێره‌ی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه سعوودییه‌كه، دوای ئه‌وه ئێران به مووشه‌ك ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر سعوودیه، به‌ڵام به‌هۆی سیستمی مووشه‌كی پاتریۆت سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانی ئێران له ئاسمان تێكده‌شكێنن و پاش ئه‌وه به‌هۆی فڕۆكه‌ی جۆری تایفۆن فرۆكه ئێرانییه‌كان له ئاسمان ده‌خه‌نه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ده‌رده‌كه‌وێت و خۆی سه‌رپه‌رشتی هێرش و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات و پاشان بنكه‌ی بووشه‌هری ئه‌تۆمی و بنكه به‌دری سه‌ربازی ئێران به‌هۆی مووشه‌كی "بای رۆژهه‌ڵات" ده‌كرێنه ئامانج و ده‌ته‌قێنرێنه‌وه. پاشان فرۆكه‌كانی سعوودیه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی میهرئابادیش وێران ده‌كه‌ن.
له دریژه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌دا كه‌ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه، له رێگه‌ی ده‌ریاوه تانكه ئه‌برامسه‌كانی سوپای سعوودیه ده‌گه‌یه‌نرێنه ناو خاكی ئێران و له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه‌كان به په‌ڕه‌شووت سه‌ربازی ھێزه تایبه‌ته‌كان داده‌به‌زێننه خواره‌وه‌و هێزه‌كان محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه توانیوویان بچنه ناو جه‌رگه‌ی "دوژمن" و ئاڵای ئێران دێننه خواره‌وه‌و له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیشدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌ستگیرده‌كه‌ن".
پێشتر له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌رپابوونی جه‌نگه‌كانه‌وه، یاری ئه‌لیكترۆنی و فیلمی ئه‌نیمه‌یشن و ته‌نانه‌ت فیلمی سینه‌مایش به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ڵام كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه، هاوكاتی زیاتر گرژبوونی نێوان سعوودیه و ئێرانه و ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌كانی جه‌نگه ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌ش راست ده‌رنه‌چێت، ده‌كرێت وه‌ك رێگایه‌ك كاریگه‌ری سعوودیه بۆ پڕوپاگه‌نده دژی ئێران ناوببرێت.