رووسيا و ئه‌مه‌ريكا پرسى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێران له سووريا تاوتوێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ريكا و رووسيا پرسى ئێران و سووريا و دانانى سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو، راوێژكارى سه‌رۆك بۆ ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى، جۆن بۆڵتۆن، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ى نيقۆڵاى باترۆچيڤ، له جنێڤ كۆده‌بنه‌وه.
گوتيشى: ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه رۆڵى ئێرانه له سووريا و قه‌يرانى ئه‌و وڵاته و دانانى سنوورێكه له به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى چه‌كى ناووكى.
روونيشيكرده‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه به‌دواداچوونى ئه‌و بڕيار و راسپاردانه‌يه كه له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان تره‌مپ و پوتن له هلسنكى ده‌ركراوون.
مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوو له هلسنكى سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ريكاييه به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، هه‌ردوو وڵات له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه رێككه‌وتوون ئێرانييه‌كان له سووريا بچنه ده‌ره‌وه.
گوتيشى: رووسه‌كان بڕوايان وايه ئه‌و پرسه پێويستى به دانووستان و گفتوگۆى زۆرتره.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر