داعش داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات ژێرخانی ئابووری سعوودیه و رۆژئاواییه‌كان له‌و وڵاته بكه‌نه ئامانج
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش داوای له لایه‌نگرانی كردووه، رۆژئاواییه‌كان له شانشینی سعوودیه بكه‌نه ئامانج و هێرشی سه‌ر ژێرخانی ئابووری شانشینه‌كه‌ش بكه‌ن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گوته‌بێژێك به‌ناوی رێكخراوی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا گوتی: "پێویسته شانشینی سعوودیه بكرێته ئامانج، چونكه پشتیوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیلی كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی 15ی سێپته‌مبه‌ر هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حره‌ین له كۆشكی سپی، دوو رێكه‌وتنی مێژوویی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ كرد، كه به گویره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه په‌یوه‌ندیێكی دیپلۆماسیی فه‌رمی له نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاته‌كه‌ی كه‌نداودا درووست ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی و به‌شێكی دیكه‌شیان دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و رێكه‌وتنانه راگه‌یاند.
H.B