توركیا نوێنه‌ری یه‌كێتی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی توركیا، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نقه‌ره ده‌رده‌كات و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و حزبه، هۆكاری ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی، به‌هۆی كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بووه، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاری ئه‌و كێشانه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی یه‌كێتی، بڕیاره ئه‌مشه‌و، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حزبه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.