مه‌رجی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/5/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌رجی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروونی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا كردووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌در مه‌رجی بۆ قه‌واره براوه‌كان هه‌بووه تا پێكه‌وه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و حكومه‌تی نوێی پێكبهێنن كه سه‌ره‌ڕای دانووستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، هێشتا به‌رده‌وامه و نه‌یانتوانیووه بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه و سه‌دریش مه‌رج یان پێشنیازی بۆ قه‌واره براوه‌كان ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی نوێ له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و بێلایه‌ن پێكبێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا گوتوویه‌تی: "سه‌در پێشنیازی بۆ ھێزه براوه‌كان كردووه پێكه‌وه لیژنه‌یه‌ك له كه‌سانی ئه‌كادیمی و بێلایه‌ن پیكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ دیاری بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تیش كه‌سانی ته‌كنۆكرات و بێلایه‌ن بن، به‌ڵام قه‌واره‌كان هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پێشنیازه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه".
سه‌در شه‌وی چوارشه‌ممه 23/5/2018 له تویته‌ره‌وه ته‌ئكیدی كردبووه‌وه، بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی و حكومه‌تێك پێكده‌هێنرێت كه نه سوننییه و نه شیعییه و نه عه‌ره‌بییه و نه كوردیی و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵكو حكومه‌تێكی عێراقی ره‌سه‌ن ده‌بێت.