باشووری کوردستان دوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی كۆببنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ لاى لایەنە  سیاسییەکان به‌رده‌وامی ده‌بێت و, وابڕیارە هەفتەى داهاتوو سەردانى بزووتنەوەى  گۆڕان و یەکێتى  نیشتیمانى  کوردستان  بکات.

گوتەبیژى بزووتنەوەى گۆڕان ئامادەیی خۆیان بۆ پێشوازى شانده‌کەى پارتى دەربڕى، ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتیش ئاماژە به‌ رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات و ده‌ڵێت: "هەوڵ دەدەین هەردوو باڵه‌کەى  نێو یەکێتى به‌ یه‌كه‌وه‌ پێشوازى  لە  شانده‌كه‌ی پارتى  بکەین".

11-SideBarNewsReader