قه‌ڵادزێ.. نارنجۆكێك هه‌ڵدرایه ناو ماڵی هاووڵاتییه‌ك
K24 - راپه‌ڕین:
لە گەڕەكی راپەڕینی قەڵادزێ، نارنجۆكێك فڕێدرایه حەوشەی ماڵی هاووڵاتیەك، به ناوی ئومێد حاجی محمد چەکوانی، كه پێشمه‌رگه‌ی پارتییه و لە بنەماڵەیەکی ناسراوی پشدەرن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی رووداوه‌كه زیانی گیانی و ماددی نه‌بووه، به‌ڵام پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، رووداوەکە زیانی گیانی و مادی نەبووه و پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە، تائێستاش هیچ كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیرنەكراوە.
ئاسایشی راپەڕین له باره‌ی رووداوه‌کە دەڵێت: "ماوەیەکە لەو جۆرە رووداوانە لە قەڵادزێ روودەدەن و ئێستا لەسەرەتای لێکۆڵینەوەی رووداوەکەدان".
عەقید محمد فازڵ گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بۆ كوردستان 24 ئاشکرای دەکات، پێدەچێت رووداوەکە "کێشەی کۆمەڵایەتی" بێت.
ئاماژە بەوەش دەکات رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و لەماوەی دوو مانگی رابردووش‌دا ئەوە چەندینجاره رووداوی تەقەکردن لە ماڵان و فڕێدانی نارنجۆکە لە قەڵادزێ رووده‌ده‌ن.
گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت: "دۆسییه‌یان بۆ رووداوەکە کردووه‌تەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن".
بە گوتەی شایەتحاڵەکانیش، كه بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 قسه‌یان كردووه، کەسێك کە ماتۆڕسکیلی پێبووە نارنجۆکەکەی هەڵداوە.
ئ. م