خۆپیشاندان له‌به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
له شاری به‌غدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داته‌پینی ئاستی بژێروی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری ده‌ستی پێكرایه‌وه و، له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌یشتن به گۆڕه‌پانی ته‌حریریان داخست، به‌ڵام نه‌یانتوانی رێگری له ته‌وژمی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی شاری به‌غدا بڵاویكرده‌وه، وێڕای رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌لایه‌ن هێزه ناوخۆییه‌كانه‌وه، بۆ رێگریكردن له نزیكبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و به دروشمی جیاوازه‌وه خۆیان گه‌یانده شوێنی مه‌به‌ست.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ی خۆپیشاندانی زۆر فراوان له چه‌ندین شاری باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سازبكرێن و به‌رپرسان و شرۆڤه‌كارانیش هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری روودانی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
ده‌نگۆ ئه‌وه‌ش هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌ڵپه‌سێرن، تا ئه‌و كاته‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێن، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌دریش له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی به‌شداری بكه‌ن.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشی و به‌ربه‌ستێكی ئه‌منییان له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان درووست كردووه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران به ناوچه‌ی سه‌وز بكه‌ن، كه زۆربه‌ی باره‌گا حكوومی و په‌رله‌مان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی لێییه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌فته‌یه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ندین پارێزگا و شاری باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری ده‌ستیان پێكردووه و، تائێستا له توندوندوتیژییه‌كاندا به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
H.B