گرووپێکی نهێنی بۆ کوشتنی پەنابەران دروستکرا
K24 – ههولێر:
سوپایەکی نهێنی 200 سەربازی لە ئەڵمانیا دروستکراوە و مەبەست لێی کوشتنی پەنابەران و ئەو سیاسەتمەدارانەیە کە پشتگیری لە پەنابەران دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، گروپەکە لە ژێر ئایدەلۆژیای نازییەکان کارەکانی دەکات و پێیان وایە ئەو سەرکردانەی پشتگیری لە پەنابەران دەکەن، بوونەتە هۆی بڵاوکردنەوەی تیرۆر، دەستدرێژی سێکسی و ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی لە ئەڵمانیا.
تاکو ئێستا ئەو گرووپە هیچ چالاکییەکی نەکردووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن چاوەڕێی رۆژێکی گونجاون کە بە "دەی ئێکس" ناوی دەبەن و تیایدا چالاکی گەورە ئەنجام دەدەن.
لە ساڵی 2015، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، دەرگای بۆ پەنابەران کردەوە و سەدان هەزار پەنابەر روویانکردە ئەو وڵاتە، بەڵام بە شێک لە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا زیادبوونی کاری تیرۆرستی، دەستدرێژی سێکسی و کوشتن بۆ وەرگرتنی پەنابەران دەگەڕێننەوە.
H.J