سه‌دام عێراقییه‌كان له ئێران توڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سیاسیه عێراقییه‌كان به لێدوانی به‌رپرسێكی ئێرانی تووڕ‌ه بوون كاتێك باسی رۆڵی تاران له بڕیاری له سێداره‌دانی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق ده‌كات كه له 30ـی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006 له سێداره‌درا.
ره‌حیم پوور ئه‌زغه‌دی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئێران گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاندووه‌و گوتوویه‌تی: "ئێران سه‌دام حسێنی له سێداره‌داوه نه‌ك ئه‌مریكا، 5 تا 6 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له ژێر ركێفی ئه‌مریكییه‌كان ده‌رچوون، ئێستا كه‌وتوونه‌ته ژێر ركێفی هێزه‌كانی رێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌یی".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وكاته زیاتر به‌شێك له عێراقییه‌كانی تووڕ‌ه كرد كه گووتی: "ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه ئیمپراتۆرییه‌تی فا‌رسی له ناوچه‌كه‌د‌ا رابگه‌یه‌نرێت".
له به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن عه‌له‌وی بیرمه‌ند و سیاسی عێراقی به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "پێویسته حكومه‌تی عێراق سه‌رله‌ونوێ كاروباره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر رێگه راسته‌كه‌ی خۆی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عیراق له‌و لێدوانانه بێ ده‌نگ بن، واتا ئه‌وه‌ی رووده‌دات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ژموونی ئێران ده‌سه‌لمێنن".
كه‌ریم نووری، سه‌ركرده‌ی دیار له رێكخراوی به‌در كه نزیكن له ئێران، له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌زغه‌دی گوتوویه‌تی: "لێدوانی له‌و جۆره پێش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی بێت بۆ دوژمنه‌كان، سوكایه‌تییه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه به‌و قسانه ناگۆڕێت، به‌تایبه‌تی پرسی دادگاییكردنی سه‌ددام و له‌سیداره‌دانی".
كه‌ریم نووری ده‌ڵێت: "بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حسێن بریارێكی ته‌واو عێراقی بووه‌و ئه‌مریكییه‌كانیش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو رۆڵی پارێزگاریكردنیان هه‌بووه".
زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه به لێدوانی زۆر به‌رپرسی دیكه‌ی ئێرانه‌وه دیاره، به‌تایبه‌تی له عێراق. زۆرێك له چاودیرانیش ره‌وشی عێراق، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌زغه‌دی له واقیعی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و ئایینی عێراقدا ده‌بینن، هه‌ر چه‌نده به‌غدا ده‌یه‌وێت نكۆڵی له‌و راستیانه بكات.