پرۆژەیەک بۆ سەندنەوەی سامانی گشتی پێشکەش دەکرێت
K24- هه‌ولێر:
پرۆژە بریارێک بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و سامانی گشتی بۆ حکوومەت لە پەرلەمانی کورستانەوە ئامادەكراوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاريش واژویان لەسەر کردووە.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، دەستەی دەستپاکی رایدەگەیەنێت، تەنها لە میدیاوە گوییان لەو پرۆژەیە بووە و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی گشتیش بۆ حكومەت پێوستی بە یاسا نییە.
بەشێکی زۆری موڵک و بینا و زەوی حکوومەت لەلایەن بەپرسانەوە دەستیان بەسەر گیراوە, هەوڵی زۆریش دراوە بۆ لێسەندنەوەیان, بەڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.