كوردستان 24 ده‌كه‌نه سه‌رچاوه.. كۆنگرێس به‌ڵگه‌ى هاوكاريكردنى حزبوڵڵا له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌و رێككه‌وتنه مايه‌پووچه‌ى كه ئه‌مريكا به هۆيه‌وه يارمه‌تى ده‌ربازبوونى چه‌كدارانى داعشى له ره‌ققه دا، راپۆرتێكى نوێ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئيداره‌ى ئه‌مريكا به شێنه‌يى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى عێراق كارده‌كات، كه په‌يوه‌ندييه‌كى به تينيان به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه هه‌يه.
له راپۆرته‌كه‌دا كه سايتى واشنتن فرى بيكۆنى ئه‌مريكى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاده‌م كريدۆ نووسه‌رى ناودارى سايته‌كه و تايبه‌تمه‌ند به كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئاماده‌يكردووه، هاتووه: له ناو كۆنگرێسى ئه‌مريكا نيگه‌رانييه‌كان تا دێت له‌و باره‌يه‌وه زياتر ده‌بن.
ئه‌م بانگه‌شانه له كاتێكدايه كه ئاگرى شه‌ڕى دژ به داعش له عێراق و سووريا خه‌ريكه خامۆش ده‌بێت و ئه‌مريكا به دواى رۆڵێكى نوێ‌دا له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێت و سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵده‌دات سياسه‌تێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران له ناوچه‌كه په‌يڕه‌و بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى جيرۆزاليزم پۆستى ئيسرائيلى ئاماژه‌ى بۆ كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "گه‌وره ياسادانه‌ران و هاوڕێكانى ديكه‌يان، ده‌ستيانكردووه به پێشكه‌شكردنى به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ر كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنى پشتيوانى به‌رفراوان له ميليشيا شيعه‌كان كه ئێران هاوكارييان ده‌كات. ئه‌و پرۆگرامه‌ش سه‌ره‌تا له سايه‌ى ئيداره‌ى باراك ئۆباما ده‌ركه‌وت".
چه‌كى ئه‌مريكايى
گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا له كۆشكى سپى به سايته‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "بينيومانه هه‌ندێك كه‌رسته‌ى سه‌ربازى درووستكراوى ئه‌مريكا كه‌وتووه‌ته ده‌سته يه‌كه ميليشياكانى عێراق و ئه‌وان به‌كارهێنه‌رى بڕوا پێكراوى ئه‌مريكا نيين".
سايتى رون ديسانتيس، له زارى ئه‌ندامى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه، "كۆنگرێس پێويستى به‌وه هه‌يه به‌دواداچوون له باره‌ى راستييه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌و ميليشيايانه‌وه بكات".
كريدۆ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له‌و بڕوايه‌دايه "به جۆرێك له جۆره‌كان هاوكارى دارايى ئه‌و هێزه ئێرانييانه به يارمه‌تى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس كراوه، كه تيرۆريستێكه و سه‌رپه‌رشتى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراقى ده‌كات".
شه‌ڕى تائيفى
ئه‌و كێشه ئاڵۆزه‌ى كه رووبه‌ڕووى سياسه‌تى ئه‌مريكا له عێراق بووه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى 2010 كاتێك سه‌رۆك ئۆباما و ئيداره‌كه‌ى ئه‌و كاته پشتيوانيان له سه‌ركرده‌ى حزبى ده‌عوه نورى مالكى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق.
حزبى ده‌عوه، حزبێكى تائيفيى شيعه‌كانه و لايه‌نگرى ئێرانه. به‌ڵام واشنتن هه‌مان ساڵ له عێراق پاشه‌كشێى كرد و بڕواى وابوو ئه‌و حزبه ده‌توانێت سه‌قامگيرى و ئاسايشى عێراق بپارێزێت.
له برى ئه‌وه، ئه‌و حزبه بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزى و ده‌ستگرتنى داعش به‌سه‌ر سێ يه‌كى عێراقدا له 2014دا.
ئه‌مريكا جارێكى ديكه گه‌ڕايه‌وه بۆ شه‌ڕى داعش. ئه‌مجاره‌يان به يارمه‌تى و له‌سه‌ر داواى هاوبه‌شه‌كه‌ى واته حكومه‌تى عێراق گه‌ڕايه‌وه، ئه‌مه‌ش واته سوپاى ئه‌مريكا راوێژ و راهێنان پێشكه‌شى عێراقييه‌كان ده‌كات پڕچه‌كيان ده‌كات، نه‌ك سه‌ركردايه‌تى شه‌ڕه‌كه بكات. له هه‌مانكاتدا هانى پياوانى وه‌ك موهه‌نديس و ميليشيا شيعييه‌كانى سه‌ر به ئێران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش بكه‌ن و هاوكارى سوپاى عێراق بكه‌ن.
له ساڵى 2016دا، ئه‌و ميليشيايانه كه زۆرينه‌يان له ژێر ناوى يه‌كه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كاريان ده‌كرد، بوونه هێزێكى ره‌سمى سه‌ر به حكومه‌تى عێراق. ئه‌مه‌ش ئه‌مريكاى خسته ته‌نگژه‌يه‌كه‌وه، چۆن شه‌ڕى داعش له‌گه‌ڵ عێراقدا بكات، له كاتێكدا به‌شێكى ئه‌و ميليشيا تيرۆريستانه پێشتر له لايه‌ن سوپاى ئه‌مريكاوه كراونه‌ته ئامانج و ئێستا به‌يه‌كه‌وه‌ن و لێيان نزيكه.
كريدۆ ئاماژه‌ى بۆ نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا تايبه‌ت به هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش برێت مه‌كگۆڕك كردووه، كه به هه‌مان شێوه‌ى ئيداره‌ى ئۆباما كار ده‌كات و به بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى سياسه‌تى ئه‌مريكا له عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
كريدۆ، ده‌ڵێت: "ئيداره‌ى تره‌مپ ته‌نگژه‌كى به ميرات بۆ به‌جێماوه. زۆر شت له پێشى هه‌يه كه ده‌بێت به په‌له كاريان له‌سه‌ر بكات، ئه‌گينا په‌ره ده‌ستێنن. پرسه‌كه په‌يوه‌سته به بوونى ئێران له ناوچه‌كه.له عێراق و سووريا و لوبنان و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئيسرائيل هه‌يه".
جه‌ختيش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه په‌يوه‌ندى به به‌رپرسانى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌يه له سه‌رده‌مى باراك ئۆباما، كه ئه‌وان ده‌يانخواست پارێزگارى له ميراتى بۆندێكى ئێرانى بكه‌ن.ياساى مافه‌كانى مرۆڤى ئه‌مريكا قه‌ده‌غه‌يكردووه، واشنتن هاوكارى ئه‌و سوپا بيانيانه بكات، كه مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، كه به هه‌مارى ليهى ناسراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داوامان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كردووه، ئه‌وه روونبكاته‌وه كه باس له پێشێلكارى بۆ سه‌ر ياساى هه‌مواركراوى ليهى ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
تانكى ئه‌مريكايى و ئاڵاى ميليشيا شيعه‌كان
له كۆنگرێس خواستێكى زۆر هه‌يه بۆ پێداچوون و به‌دواداچوونى ئه‌و بانگه‌شانه.
له 2ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017دا له واشنتن چوار ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مريكا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ره‌خنه‌يان له سياسه‌تى ئه‌مريكا له عێراق گرت.
به گوێره‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى كوردستان 24ى هه‌واڵيى كه لۆرى ميلرۆى، ئاماده‌ى كردبوو، ئه‌ندامى كۆنگرێس ده‌نكان هنتر پۆسته‌رێكى له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا به‌ده‌سته‌وه بوو، كه تانكێكى ئه‌برامزى جۆرى M-1 ئاڵايه‌كى ميليشيا شيعه‌كانى به‌سه‌ره‌وه بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌يه‌كى ديكه‌ش به‌رز كرابوونه‌وه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌دا كه كه‌ناڵى كوردستان 24 راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، هنته‌ر گوتى: "ئه‌وه فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران قاسم سوله‌يمانييه له‌گه‌ڵ ئه‌و ميليشيايانه‌ى كه ئێمه پڕچه‌ككمان كردن و راهێنانمان پێكردن و ره‌وانه‌ى شه‌ڕمان كردن".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له نوێنه‌ران رون ديسانتيس و لى زيلدين و ترينتن فرانكس به‌شدار بوون.
كۆپييه‌كى بچووككراوه‌ى حزبوڵڵا
جوناثان شانزر، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى توێژينه‌وه‌كان له دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى له ديموكراسى، ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ زياتر د‌رك كردنى واشنتن به پشتيوانى سوپاى پاسداران له حزبوڵڵا، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسييه له ته‌واوى ناوچه‌كه له‌به‌ر چاو بگيرێت، ئه‌و لۆژيكه به‌كاربێت و ده‌بێت ئه‌مريكا بجوڵێت و هه‌روا بێده‌نگ نه‌بێت له حه‌شدى شه‌عبى له عێراقدا".
گوتيشى: "ئه‌وانه وێنه‌يه‌كى بچووككراوه‌ى حزبوڵڵان، هه‌ستم ئاوايه كه ئێمه له سه‌ره‌تادا نه‌رم بووين له‌وێ. واشنت پێويستى به پرۆسه‌يه‌كى فێركارى له باره‌ى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق و ئه‌و مه‌ترسييانه هه‌يه كه درووستى ده‌كه‌ن".
شانزر ده‌ڵێت: دوور له داعش ده‌بێت سه‌رنج له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره له بريكاره‌كانى ئێران له ناوچه‌كه چڕ بكرێته‌وه.
تا ئێستا ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌ى ئه‌مريكا له دژى داعش سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و باسى له وردبينى خۆى نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا بێته‌وه كه ميليشيا شيعييه‌كان خۆيان وه‌ك سه‌ربازى عێراقى پيشان ناده‌ن و راهێنان وه‌رناگرن له لايه‌ن سوپاى ئه‌مريكاوه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست