مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستەی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی 12 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكە ھاتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 12/4/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت:

1- ئەنجوومەنی دادەری

2- وەزارەتی داد

3- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

4- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

5- دەستەی دەسپاكی

6- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی

7- دەستەی وەبەرهێنان

8- دەستەی مافی مرۆڤ

9- دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە

10- دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

11- دەزگای مین

12- دیوانی چاودێری دارایی