ئایا دوگمه سووره‌كه بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگی ئه‌تۆمییه
K24 - هه‌ولێر:
دوگمه سووره‌كه‌ی سه‌ر مێزی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئۆڤال ئۆفیس، یاخود نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆشكی سپی، به‌رده‌وام جێگه‌ی پرسیاری خه‌ڵك بووه و پرسیار له باره‌ی كاری سه‌ره‌كی ئه‌و دوگمه سووره كراوه.
تا ئێستاش لای هه‌ندێك كه‌س روون نییه، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و دوگمه سووره چییه و بۆچی به‌كارده‌هینرێت، تا ئێستاش هه‌ندێك پێیانوایه، ئه‌و دوگمه سووره راگه‌یاندنی باری له ناكاو، یاخود راگه‌یاندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی و كلیلی چه‌كی ناووكی ئه‌مه‌ریكایه.
گۆڤاری "بزنس ئینسایده‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و دوگمه‌یه زۆر لاوازه و هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نییه، ته‌نها زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ بانگكردنی یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، هه‌ندێكجار داگرتنی ئه‌و دوگمه‌یه بۆ داواكردنی شتی زۆر ساده و ساكار بووه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له راپۆرته‌كان، لیندۆن جۆنسۆن، كه له ساڵانی نێوان 1963 – 1969 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ستافه‌كه‌ی بووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له رێگه‌یه بێته لای.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زۆربه‌ی كات بۆ داواكردنی ساردییه تایبه‌ته‌كه‌ی، كه كۆلایه، ئه‌و دوگمه‌یه به‌كارده‌هێنێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رۆكه‌كانی دیكه باشتر و ته‌ندرووستتر ئه‌و دوگمه‌یه‌ی بۆ داواكردنی چا به‌كارهێناوه.
وه‌ك ریچارد برانسۆن، ملیاردێر و بزنسمانی به‌ریتانی و هاوڕێی نزیكی ئۆباما له كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه، جارێك چووه‌ته نووسینگه‌كه‌ی ئۆباما و چاوی به دوگمه سووره‌كه كه‌وتووه، كاتێك ئۆباما تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه، باسی كاری دوگمه سووره‌كه‌ی بۆ كردووه.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی جۆنسۆن، ئۆباما گوتوویه‌تی، ده‌توانرێت به داگرتنی ئه‌و دوگمه‌یه باری نائاساییش رابگه‌یه‌نین و گه‌وره راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بانگهێشت بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا بۆ داواكردنی چا بۆ میوانه‌كانم به‌كاریده‌هێنم.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، ئۆباما زۆر حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی چا بووه، هاوڕێ نزیكه‌كانی ئۆباماش ئه‌وه‌یان باس كردووه، كه سه‌رۆكی پێشوو كه‌متر قاوه‌ی خواردووه‌ته‌وه، حه‌زی له چای بووه زیاتر، به به‌تایبه‌تیش چای جۆری Honest, له گفتوگۆیه‌كیشدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "VOX" له ساڵی 2015 رایگه‌یاندبوو، سبه‌ینان به‌ده‌م چا خواردنه‌وه راپۆرت و زانیارییه‌كان ده‌خوێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌فت پۆست