نيكى هێلى: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مريكا ره‌تيكرده‌وه، هيچ دانووستانێكى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامبدات.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، نيكى هێلى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هيچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئه‌نجام نادات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى (CBS)ـى ئه‌مريكايى، هێلى گوتى: "سووريا ره‌تيكردووه‌ته‌وه به‌شدارى له‌و دانووستانانه بكات، كه به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى سياسى سووريا له ئارادان".
گوتيشى: "پێويسته رووسيا هانى سووريا بدات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له دانووستانه‌كان بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "سووريا سوور نييه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دانووستان ناكه‌ين".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌سه‌د زياتر له چه‌ندين جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه. تا ئێستا شه‌ش بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌يه‌وه له‌به‌ر ده‌ستن. هه‌موويان له لايه‌ن رووسياوه ره‌تكراونه‌ته‌وه".
نوێنه‌رى ئه‌مريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى باسى له‌وه‌شكرد، كه "هێرشه مووشه‌كييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا، ئه‌و وڵاته‌ى چه‌ندين ساڵ گێڕاوه‌ته‌وه دواوه، له بوارى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى كيمياييدا".
سووريا به‌رده‌وام ره‌تيكردووه‌ته‌وه چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت له بۆردومانكى ناوچه‌ى (دوما)ى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو بۆردومانكرابوو.
رووسياش رايگه‌ياندووه، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له‌سه‌ر بوونى شوێنه‌وارى چه‌كى كيميايى له سووريا بوونى نييه. به‌ڵام ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى "ئه‌گه‌رى" به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له سووريا له ئارادايه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر