"كودەتای سەربازی لە توركیا روو دەدات"

ئەوانەی ئەردۆغان ھاندەدەن ئامادەكاری بۆ كودەتای سەربازی لەنێو توركیا دەكەن

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی ھەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین، ئەوا كودەتای سەربازی لە توركیا روودەدات.

ئایھان بیلگەن، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، كە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئۆڕشەلیم و ھەڵوێستی توركیا لە بەرامبەر عەفرین وەكو یەكن و توركیا دەخوازێت ئەمە بۆ بێدەنگكردنی لایەنە سیاسیەكان بەكاربھێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە عەفرین ھەڕەشە نیە بۆ سەر توركیا و ئەگەر توركیا ھەڵە بكات و ھێرش بكاتە سەر عەفرین، ئەوا سیاسەتی ناوەخۆیی توركیا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و رێگە خۆشدەكات بۆ ئەنجامدانی كودەتای سەربازی.

گوتیشی، ئەوانەی ھانی ئەردۆغان دەدەن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئەوا دەبێ بزانن كە ئامادەكاری بۆ كودەتای سەربازی لەنێو توركیا دەكەن.