عەبادی پشت لە ھاوپەیمانەكانی دەكات

عەبادی بە تەنیا دەمێنێتەوە

K24- هه‌ولێر:

حەیدەر حەمادە بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە ھەژمارە تایبەتەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرایكردووە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانى عێراق دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە پێكھێنانی لیستێكی جیا بەناوی سەرکەوتن بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەتیشكردەوە، عەبادی لەگەڵ لیستەكەی حەشدی شەعبی یەكبگرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی وه‌ك دوا واده‌ بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی هاوپه‌یمانه‌كان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردووه‌.