مووچەی كەسوكاری شەھیدان لەگەڵ عێراق ھاوتا دەكرێت

ھەرێمی كوردستان داوای قەرەبووكردنەوەی بۆردومانی قەڵادزێ دەكات
kurdistan24.net

K24 - قەڵادزێ

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس داوای 384 ملیار دیناریان لە حكوومەتی عێراق كردووە، ئاماژەی نەوەش دەدات، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ھاوتاكردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكەن.

مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی 44 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بە کوردستان24 راگەیاند: "بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی کە حکوومەتی بەعس بەسەر خەڵکی کوردستانی هێناوە داوای 384 ملیار دۆلار قەرەبوویان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە".

لەبارەی بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتی: "بڕیاری سەردانی شاندێکی وەزارەتەکەیان بۆ بەغدا دەرکراوە و بەم نزیکانە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە سەردانی بەغدا دەکەن".

ھ.م