عێراق جێگرەوەی كارەبای ئێران دەدۆزێتەوە

پڕۆژەیەكی ھاوبەش ئەنجامدەدەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، لە لوتكەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئابووری و گەشەپێدان، عێراق و ئوردن و میسر بازاڕێكی كارەبا دەدامەزرێنن.

لە لوتكەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی كە لە بەیرووت بەڕێوەدەچێت، یەكێك لە تەوەرەكان پێشنازكردن پڕۆژەیەكی ھاوبەش بوو لەنێوان سێ وڵاتی عەرەبی. وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ھەریەك لە عێراق و ئوردن و میسر گفتوگۆیان لەبارەی دامەزراندنی بازاڕی گەورەی كارەبا كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە دامەزراندی بازاڕێكی كارەبا گرنگیەكی زۆری دەبێت بۆ وڵاتانی عەرەبی و بۆ وڵاتانی بەرھەمھێنەر و بەكاربەری كارەبا. ئەمە لەكاتێكدایە عێراق بۆ جێگرەوەی كارەبا ئێران بە دوای بازاڕێكی گونجا و دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆیی كارەبا دابین بكات.