ئه‌مریكا رێگه نادات ئه‌لبوكه‌مال ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئێران
K24 - هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی "الاخبار"ـی نزیك له حزبوڵڵای لوبنان، كه هاوپه‌یمانی ئێرانه، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017 دا نوسیوویه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌هۆی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانییه‌وه له عێراق، رێگه به ئێران نادات، ده‌روازه‌ی سنووری "ئه‌لبوكه‌مال"ـی سنووری سووریا بكاته ده‌روازه‌یه‌ك و بۆ خۆی به‌كاریبهێنێت".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، سوپای سووریا و سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حزبوڵڵا و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، به سه‌رپه‌رشتی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، شاری ئه‌لبوكه‌مالیان كۆنترۆڵكرده‌وه، به‌ڵام رۆژنامه لوبنانییه‌كه نوسیوویه‌تی "پێشتر ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه دوایین كه‌سیان فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان، جه‌نه‌راڵ "جیمس جیرارد" بوو، راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌مریكا رێگه‌نادات ئه‌و ده‌روازه‌یه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئێران، چونكه له دیوی عێراقه‌وه ئه‌مریكییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ریگه له‌وه بگرن شاری ئه‌لبوكه‌مال ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئێران".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له حزبوڵڵا، پلانه‌كانی ئه‌مریكا، له رێگه‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانییه‌وه له عێراق ده‌سه‌پێنرێ و به‌هۆی بوونی هێزی تایبه‌تی ئاماده‌وه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی"ته‌نه‌ف"ـی سنووریی و له باكووری كه‌ناراوی فورات به‌رامبه‌ر به ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، تا ئه‌مڕۆ ناوچه‌یه‌كن كه هه‌ژموونی ئه‌مریكا و هاوپهیمانه‌كانی "هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی" به‌سه‌ره‌وه‌یه و واشنتن سیستمی مووشه‌كی (HIMARS)ـی له‌و شوێنه‌دا داناوه كه به دووریی 300 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، له كاتێكدا ته‌نها 3 كیلۆمه‌تر له ده‌روازه فه‌رمییه‌كه‌ی سنووری سووریاوه دووره".
ئه‌مریكا بیانووی لێدانی ئه‌و میلیشیایانه‌یشی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هاوپه‌یمانان میلیشیاكانی هاوكاری ئه‌سه‌د و سوپاكه‌یان به تیرۆریست ناساندووه، بۆیه دوور نییه له هه‌ر كاتێكدا ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئێران بكرێنه ئامانج.
به‌ڵام ئێرانیش ده‌سته‌وه‌ستان نییه و قاسم سوله‌یمانی ناردووه‌ته ناوچه‌كه و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كردووه، بۆیه پێناچێت ئیرانیش به سانایی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌روازه گرنگه بێت، كه زیاتر سووریا به‌ڕووی ئێران‌دا ده‌كاته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیكردنی راسته‌وخۆی قاسم سوله‌یمانی له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، پاش ئه‌وه‌یه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا داعش توانیبووی شارۆچكه‌كه له ده‌ست سوپای سووریا و میلیشیاكانی ئێران وه‌رگرێته‌وه‌و ده‌نگوباسی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگربوون له‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه رووسیا بۆردوومانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی چه‌كدارانی داعش بكات، بۆیه ده‌روازه‌كه به‌لای ئێرانه‌وه زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ری رووداوی دیكه له‌و ناوچه‌یه‌دا دێنێته پێشه‌وه.