جیهان به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، شاری قودس "ئۆرشه‌لیم" وه‌كو پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بناسێنێت و باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌شی له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوازێته‌وه ئه‌و شاره.
به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی بدات، فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ستییان به خۆپیشاندان كردووه و وێنه‌ی تره‌مپ و ئاڵای ئه‌مه‌ریكاش ده‌سووتێنن.
به‌ریتانیا هاوپه‌یمانه نزیكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌و بڕیاره چاوه‌ڕوانكراوه‌ی تره‌مپ، نیگه‌رانی به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌ر له‌و بڕیاره، به‌ریتانیا كه نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له جیهان، نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له‌و راپۆرتانه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین تره‌مپ چ بڕیارێك ده‌دات و چی ده‌ڵێت.
ئه‌ڵمانیا پێشبینی توندوتیژی ده‌كات
ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاره‌كه بدات و قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فه‌له‌ستین
مانوێل حه‌ساین، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ فه‌له‌ستین ئاشكرای ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس "ئۆرشه‌لیم" وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل، راگه‌یاندنی جه‌نگه.
هه‌ڵوێستی پاپا
پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه رایده‌گه‌یه‌نێت، داننان به مافی گه‌لان له‌سه‌ر زه‌وی پیرۆز "ارض المقد‌س" مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك.
چین هۆشداری ده‌دات
ئه‌گه‌رچی وڵاتی چین، له رووی جوگرافییه‌وه له‌و شوێنه دووره له رووی سیاسیشه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به ناوچه‌كه‌وه نییه، جگه له په‌یوه‌ندی ئابووری، به‌ڵام هۆشداری له بڕیارێكی له‌وجۆره ده‌دات، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تره‌مپ ئه‌مڕۆ ده‌ریبكات.
سووریا و ئێران
هه‌ریه‌ك له سووریا و ئێرانیش به توندی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ راگه‌یاندووه و میدیاكانی ئێرانیش له زاری حه‌سه‌ن رۆحانی بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌ی تره‌مپ له ئاكامی شكستی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه.