14 كاندیدی یه‌كێتی داوای ده‌نگه‌كانییان له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چوارده كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له یادداشتێكدا داوای ده‌نگه‌كانییان له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، گومانییان له ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كان هه‌یه.
له‌و یادداشته‌دا 14 كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌نجامه‌كان ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان نییه و گومانییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و داتایانه‌ی له بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه پێمان گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن جیاوازی زۆره".
ئه‌و كاندیدانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردووه دوو داواكاریان له یه‌كێتی كردوو ه‌و ده‌ڵێن: "ژماره‌ی راستی ده‌نگی كاندیده‌كانمان پێبدرێت"، له‌گه‌ڵ "كردنه‌وه‌ی چه‌ند صندوقێكی ده‌نگدان له شار‌و شارۆچكه‌كان تا به‌راوورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی كه راگه‌یه‌ندراوه چونكه ئێمه گومانمان هه‌یه له ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كان".
ئه‌و كاندیدانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر یادداشته‌كه كردووه، بریتین له: سه‌ردار حه‌مه عه‌لی، شێرزاد ئه‌فه‌ندی، فه‌ره‌یدون نامدار، مامۆستا جه‌عفه‌ر، كلسوم كه‌ریم، رێزان شێخ دلێر، عه‌تا عه‌بدوڵڵا، رێبوار محه‌مه‌د حه‌مه‌دئه‌مین، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان، زانا بێستون عه‌لی، شیراز میراوده‌لی، سه‌رخێڵ سابیر فه‌ره‌ج، شاباز مه‌جید ئه‌حمه‌د، چیا زه‌نگه‌نه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یادداشته‌ی كاندیدانی یه‌كێتی، له‌كاتێكدایه شه‌ش لایه‌نی سیاسی كوردستان، گومانییان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و داوای دووباره جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌ست.
ا. م