"به‌خێربێن بۆ گونده نموونه‌ییه‌كه‌ی عێراق"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندازیارێكی عێراقی، له گوندێكی پارێزگای دیوانه، خه‌ونه منداڵییه‌كه‌ی به‌دیده‌هێنێت و گونده‌كه‌ی ده‌كاته گوندێكی نموونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی وڵات و ناوچه‌كه.
كازم حه‌سون، كه ماوه‌ی 18 ساڵه له دوبه‌ی ژیاوه، له 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه گونده‌كه‌ی، ئه‌و ویستوویه‌تی به به‌دیهێنانی بیرۆكه‌ی منداڵی خۆی، گونده‌كه بكاته نموونه‌یه‌كی ناوازه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه و وڵاته‌كه‌شی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یاسایه‌ك.
ئه‌و ئه‌ندازیاره 6 یاسای سه‌ره‌كی بۆ گونده‌كه‌ی دیاریكردووه، كه له چاو هه‌موو به‌شێكی عێراق جیای كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌خه‌یه له سنووری گونده‌كه، گفتوگۆ له باره‌ی ئایین و سیاسه‌ته‌وه رێگه‌پێدراو نییه و نابێت بكرێت، جیاكاری ره‌گه‌زی له نێوان نێر و مێدا نییه، به‌كارهێنانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه، پابه‌ندبوون به یاساكانی هاتووچۆ به‌تایبه‌ت سه‌لامه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌كییه، بڕینه‌وه‌ی دار قه‌ده‌غه‌كراوه و پارێزگاریكردن له ژینگه به به‌رپرسارێتی خۆیان ده‌زانن.
له‌ناو گونده‌كه، ئاماژه و هێماكان له زۆر شوێن هه‌ڵواسراون، كه هه‌ریه‌كێكیان ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر نووسراوه، وه‌كو جگه‌ره كێشان قه‌ده‌خه‌یه، له‌گه‌ڵ هێمای نیشاندانی شوێنه‌كان، كه دیارترینیان بنكه‌یه‌كی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
گونده‌كه ناوی ئه‌لبو ناهیز "البو الناهض"ـه و ده‌كه‌وێته دووری 50 كیلۆمه‌تر له باكووری پارێزگای دیوانیه له‌سه‌ر كه‌ناری رووباری سوبول، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیكه‌ی 700 كه‌س.
H.B