حه‌لبوسی راوێژكاره‌كانی جبوری ده‌ركرد

ژماره‌یان 50 كه‌سه‌

K24 - هه‌ولێر:

محەمەد حەلبوسی گرێبەستی زیاتر 50 راوێژكاری سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ھەڵوەشاندەوە.

محەمەد سەلمان گوتەبێژ بەناوی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرایكرد، حەلبوسی گرێبەستی زیاتر 50 راوێژكاری لە نوسینگەی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵوەشاندووەتەوە.

گوتەبێژەكەی سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاند: "حەلبوسی دەستیكردووە بە قۆناخی یەكەمی چاكسازی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەن و 150 فەرمانبەری دیكەشی لە پەرلەمانەوە گەڕاندووەتەوە سەر كارەكانی پێشوویان".