هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: شه‌ڕی داعش چه‌ندین ساڵی دیكه درێژه ده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش درێژه ده‌كێشێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ پوڵ فه‌نك، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له عێراق، رایگه‌یاندووه: "ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی نه‌هاتووه و ره‌نگه چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش بخایه‌نێت تاوه‌كو بتوانن ناوچه‌كه له ئایدۆلۆژیا و هزری داعشی پاك بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكییه گوتیشی، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه زۆر كه‌س پێیوایه كه شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی نه‌هاتووه.
پێشتریش، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا گوتبووی: "هه‌رچه‌نده رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌م دواییانه له عێراق و سووریا دووچاری شكست هات، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن".
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن به سه‌ركرده و به‌رپرسانی به‌رگری و دیپلۆماته‌كانی جیهانی راگه‌یاند: "شكستهێنان به داعشی تیرۆریست وه‌ك كوشتنی ئه‌خته‌بووت وایه".
هه‌روه‌ها گوتبووی: "داعش زیاتره له رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئایدۆلۆژیایه و له‌وانه‌شه بیروباوه‌ڕێكی ئاینی بێت یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕی ئاینی و دوای شكستی داعش له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگیش به‌رده‌وامی هه‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئێستا روون نییه ئایا بۆ رێگه‌گرتن له داعش و سه‌رله‌نوێ خۆرێكخستنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی پێویست بووه كردوومانه یان نا، یان ته‌نها له‌م ساته‌دا راگیراون و سه‌رله‌نوێ ریزه‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه".
دان كۆتس به روونی به ئاماده‌بووانی گووت، هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ره‌وشی ئێستای داعش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه".
ئه‌م قسانه‌ی پوڵ فه‌نك و دان كۆتس له‌كاتێكدا مانگی دیسێمبه‌ری رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایی هێنانی شه‌ڕی داعشی به‌فه‌رمی راگه‌یاندبوو.