ژمارهی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان 500 كەسی تێپەڕاند
K24- ههولێر:
ژمارهی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان 500 كەسی تێپەڕاندووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە كۆرۆناش داوا لە ھاوڵاتییان دەكات، مەترسییەكە بە ھەند وەربگرن و پابەندی رێنماییەكانی تەندرووستی بن، چونكە دۆخەكە مەترسیدارە و پێویست دەكا ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن.
لهكاتێكدا نەخۆشخانەی ئیماراتی، تاكە نەخۆشخانەی ھەولێرە كە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێیدا ماون و، لەو نەخۆشخانەیە سەروو 40 نەخۆشی تێدایە، لەناو تووشبوواندا، پیاو، ئافرەت و منداڵ ھەن. شاخەوان خەیلانی، بەرێوەبەری ئهو نەخۆشخانەیە باس لە دۆخی تەندرووستی ئەوان دەكات و داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییهكان بن، چونكە پێشبینی دەكرێت ڤایرۆسەكە ئەمجارە بەھێزتر بێت.
H.B