به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه 9 كه‌س بریندار بوون
K24 - هه‌ولێر:
لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار رووداوێكی هاتووچۆ روویداوه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاو،ڵاتی بریندار بوون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش گەیشتنە شوێنه‌كه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2018 لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار و لە نزیک ناحیەی باوەنوور، تانکەرێک كه پڕبووه له سوتەمەنی وەرگەڕاوه‌و به‌و هۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار بوون و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
کارزان مەجید، وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان به کوردستان24ـی راگه‌یاندووه: " ھێزەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ لە شۆینی رووداوەکەن بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەكه بكه‌ن، چونكه له‌و رووداوه‌دا دوو تانکەر و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌ریه‌ك كه‌وتوون و وەرگەڕاون.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە رووداوەکەدا ٩ هاوڵاتی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌دێی باوه‌نوور كراون، بۆ ماوەیەکیش هاتوچۆ لەو رێگا سەرەکییەدا راوەستاوە تا رووداوی ئاگرکەوتنەوە روونەدات و بتوانن کۆنترۆڵی ئەو سوتەمەنییە بکەن کە بەسەر رێگاكه‌دا رژاوه.
رێگای سلێمانی - کەلار به یه‌كێك له رێگا خراپه‌كانی هاتووچۆ داده‌نرێت و هه‌فتانه چه‌ندین رووداوی هاتووچۆ له‌و رێگایه‌دا رووده‌دات.