كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و كاریگەرییەكانی بەردەوام دەبێت و لە ناو شارەكان باران و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، لە سنووری پارێزگای دھۆك لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و بارستە ھەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی