به ڤیدیۆ.. ژاپۆنییه‌كان له مۆندیالیش جیاوازی خۆیان سه‌لماند
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 كه له وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هانده‌رانی ژاپۆن كه بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌وێن، جیاوازی خۆیان نیشانده‌ده‌ن و ده‌یسه‌لمێنن كه ژاپۆن هه‌ساره‌یه نه‌ك وڵاتێكی ئاسایی.
له دوای كۆتاییهاتنی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا، كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ژاپۆنییه‌كان كۆتاییهات، چه‌ند هانده‌رێكی ژاپۆنی ده‌ستییانكرد به پاككردنه‌وه‌ی یاریگاكه له دوای خۆیان، به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ده‌وروبه‌ریان جێماوه.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌ومیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژاپۆنییه‌كان به‌رده‌وام پارێزگاری له‌و هه‌ڵسووكه‌وته و راگرتنی پاك و خاوێنی یاریگا و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات رووسه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی ژاپۆنییه‌كان "به‌ڕێزه‌وه" وه‌سف ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، جێگه‌ی "پێزانینی" هاووڵاتییانی رووسیایه.
أحد المشجعين ينشر لقطات لمشجعي المنتخب الياباني ينظفون المدرجات بعد انتهاء مباراة أمس ضد كولومبيا والتي انتهت بفوز اليابان 2-1، وقد حافظ اليابانيون على هذا التقليد دوما مما جعل العديد من مشجعي الدول الأخرى تحذو حذوهم ? #اليابان pic.twitter.com/0Joi3MnbkY
— اليابان بالعربي?? (@nippon_ar) June 20, 2018
ا. م