راهێنه‌ری لیۆن له باره‌ی راگرتنی مێسی بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
راهێنه‌ری یانه‌ی لیۆن له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تیپه‌كه‌ی له دۆخێكی باشدایه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له بارسێلۆنا ببه‌ینه‌وه ده‌بێت له ڕووی به‌رگرییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ربكه‌وین، چونكه به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره یاری ده‌كه‌ین كه به‌زه‌ییان به كه‌س دا نایه‌ته‌وه.
بڕۆنۆ جینیسیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی لیۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تیپه‌كه‌ی له دۆخێكی ئارام دایه و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رچی بارسێلۆنا مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ربژێر نییه، كام یانه یاری باش بكات ئه‌و شایسته‌ی سه‌ركه‌وتنه.
گوتیشی: منیش باوه‌ڕم به یاریزانه‌كانی خۆمان هه‌یه و شێوازێكی یاریكردنی تایبه‌تمان هه‌یه و ترسمان له هیچ تیپێك نییه.
له باره‌ی چاودێریكردنی مێسی، راهێنه‌ری لیۆن گوتی: چاودێریكردنی مێسی له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌وه‌ستێت، بێگوومان هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رمان بۆ راگرتنی مێسی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئاگاداری مێسی بین، به‌ڵام كێشه‌كه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ی مێسی له نێو یاریگه ده‌یبینیت كه‌س ناتوانت بیبینێت و هه‌ستی پێ بكات، چاوه‌كانی لیۆ له هی هه‌مووان جیاوازه.
راهێنه‌ری لیۆن نیگه‌رانی خۆشی له بێبه‌شبوونی نه‌بیل فه‌قیر له یارییه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: نه‌بیل سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌یه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هه‌وڵده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز شوێنی پڕبكه‌ینه‌وه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووسان له باره‌ی 3 باشترین راهێنه‌ری جیهان، راهێنه‌ری لیۆن گوتی: من گواردیۆلا، ئانچیلۆتی و یۆرگن كڵۆبم خۆشده‌وێت، دوو راهێنه‌ری دیكه‌شم خۆشده‌وێت كه پێكهاتوون له (ئالێگری و تۆماس تۆخێل).
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیۆن میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.