ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هاتووه‌

"ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە ئەستۆی ئەواندایە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وادەیەكیان بۆ دیارینەكراوە تا تێیدا ھەڵبژاردن ئەنجامبدەن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێریش ئاشكرایدەكات لە 10 ی مانگی پێنجەوە داوایان لە پەرلەمانی كوردستان كردووە چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكلا بكەنەوە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

لە 23 ی مانگی رابردووەوە ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەكاركەوتووە، سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنیش رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان لەنێو بینای ئەنجوومەن ئەنجامدەدەن بەڵام ناتوانن كۆببنەوەو بڕیار دەربكەن، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر باس لەو نووسراوە دەكات كە 5 مانگە بۆ پەرلەمانی كوردستانیان كردووە و تا ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە.

تا ئێستا چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیار نییە، كە ئاخۆ ھەڵدەوەشێتەوە یاخود ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و ئەنجوومەنێكی نوێ پێكدێت، بۆیە چاوەرێدەكرێت یەكێك لە ئەركەكانی خوولی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان ھەمواركردنەوە یاخود ھەڵپەساردنی یاسای تایبەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاكان بێت.

ئ. م