به ڤیدیۆ.. دوو گه‌شتیار 350 هه‌زار دینار له خاوه‌ن ماركێتێك ده‌دزن
K24 - هه‌ولێر:
ئازاد ئه‌حمه‌د ته‌ها، له‌گه‌ڵ باوك و برایه‌كی، سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌یانن له ماركێته‌كه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری, گه‌ڕه‌كی كرێكاران، له‌گه‌ڵ ماركێته‌كه‌شی میوه‌ش ده‌فرۆشێت، له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی به‌ڕێكردنی كڕیارێك ده‌بێت، دوو گه‌شتیار بڕی 350 هه‌زار دیناری لێده‌دزن.
وه‌ك ئه‌و خاوه‌ن ماركێته باسی لێوه‌ده‌كات، دوو گه‌شتیاره‌كه ئۆتۆمبێلێكی ره‌شییان پێ بووه و تابلۆكه‌ی ئێرانی بووه، به‌ڵام به عه‌ره‌بی قسه‌یان كردووه، ته‌مه‌نیشیان له نێوان 28-32 ساڵدا بووه.
ئازاد ده‌ڵێت: "خۆم و باوكم كه به‌ته‌مه‌نه له دوكان بووین، ئه‌و كاته‌ی من وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و دوو گه‌شتیاره‌م ده‌دایه‌وه، كڕیارێك هات، یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كان شه‌ش جار پێیی گوتم ئه‌و كڕیاره به‌ڕێبكه، به‌ڵام من نه‌مزانی مه‌به‌ستی له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی چی بوو، كاتێك من سه‌رقاڵی به‌ڕێكردنی موشته‌ریه‌كه بووم، یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه چاودێری منی ده‌كرد و یه‌كێكیشیان له ژووره‌وه بوو".
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دوو كه‌سه ویستوویانه 100 دۆلارییه‌ك ورد بكه‌نه‌وه، باوكه‌كه پاره‌یه‌كی زۆری پێبووه، له‌و كاته‌ی پاره‌كانی ژماردووه، یه‌كێكیان به ته‌ڕده‌ستی پاره‌كانی لێوه‌رده‌گرێت و سه‌د دۆلارییه‌كه‌ی پێده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌سه‌كه ده‌ڕۆن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا بڕی 350 هه‌زار دینارییان لێدزراوه.
ساتی هاتنه ژووره‌وه‌ی دوو كه‌سه‌كه
ساتی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌گه‌ڵ باوكی خاوه‌ن ماركێته‌كه