وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بەوردی چاودێری جموجوڵی ھێزە عێراقییەکان دەکەین
K24 - ههولێر:
ھیزەر ناوێرت, گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا, لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 راگەیاند, بەوردی چاودێری جموجوڵی ھێزە عێراقیيەکان دەکەین.
ناوێرت جەختیکردەوە, ئامانجی سەرەکیان لەناوبردنی داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە و نایانەوێت ھیچ لایەنێک ئارامی و سەقامگیری ئەو ناوچانە تێکبدات.
لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد, لە حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراقەوە پەیامی مەترسیداریان پێگەیشتووە بۆ ھێرشکردنە سەر باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵ لە کوردستان.