تیتی بۆ باشترین یاریزانی جیهان دهنگ بهم 3 یاریزانه دهدات
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی برازیل بهربژێرانی باشترین یاریزانی جیهانی 2018 ئاشکرا دەکات.
راهێنەری هەڵبژاردەی بڕازیل راشكاوانه ڕازی دڵی خۆی دركاندووه و ئەو یاریزانانەی دەنگیان پێ دەدات بۆ بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان دەست نیشانکردووە و ئەو 3 یاریزانەش هەر یەکە لە لوکا مۆدریچی کڕواتی، محەمەد سەڵاحی میسری و کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالین.
تیتی بە هۆی ئەوەی کە نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی یەکەمی وڵاتەکەی ناوی لە پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهانی نەبووە، نەیتوانی دەنگ بەم یاریزانە بدات.
بریارە لە رێکەوتی 24ـی مانگی داهاتوو لە شاری لەندەن خەلاتی باشترینهكانی 2018 پێشکەش بکرێت.