باوكێك ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵێكی دوو مانگ و نیوی خۆی ده‌دات و ده‌ستی ده‌شكێنێ
K24 - هه‌ولێر:
باوكێك ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو مانگ و نیوی خۆی ده‌دات و جگه له ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی ده‌ستی ده‌شكێنێ.
هێرۆ مه‌ولوودی، په‌یامنێری كوردستان 24 له رانییه‌وه لێدوانی له دایكی منداڵه‌كه وه‌رگرت و گووتی: "من هه‌موو پێداویستییه‌كم بۆ منداڵه‌كه‌م كڕیوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌یشم له‌سه‌ر چاوی خۆم داده‌نێم وخۆشده‌وێت و ئاماده‌م له‌گه‌ڵ باوكیشیدا به‌خێویان بكه‌م".
به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته پزیشكییه‌كان دایك و باوكی منداڵه‌كه نه‌خۆشیان هه‌یه و باری ته‌ندرووستییان ته‌واو نییه. دایكی منداڵه‌كه كه ناوی"ك.ح.ح" ده‌ڵێت: هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵه‌كه‌ی زۆر ماچ ده‌كرد و منیش له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌مكردووه‌و دواتر له هۆشی خۆم چووم و ده‌ستی منداڵه‌كه‌یشی شكاندووه".
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كه ئاگاداری دۆسیه‌كه‌یه گووتی: "ژنه‌كه سكاڵای له دژی شوبراكه‌ی تۆماركردووه چونكه له ماڵه‌وه ده‌ریكردووه، باوكی منداڵه دوو مانگ و نیوییه‌كه‌ش كه ناوی "ك.ع.م" ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی داوه‌و ده‌ستی شكاندووە، و ئازاری جه‌سته‌یی داوه".
پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداری رووداوه‌كه بوون، منداڵه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی چوارقوڕنه و دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی رانیه چاره‌سه‌ر كراوه".