مسته‌فا كازمی گه‌شته فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گه‌شتێكی فه‌رمیدا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومی به‌غدای به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا جێهێشت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی میدیایی كازمی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له گه‌شتێكی فه‌رمیدا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كه جگه له فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت.
وه‌ك راشیگه‌یاند، شاندێكی باڵای حكومه‌ت كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان پێكهاتووه، له‌و گه‌شته‌دا یاوه‌ری كازمی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كازمی له‌و گه‌شته‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه پله باڵاكانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ و هه‌نوكه‌یی ده‌كات، له‌وانه‌ش: پرسه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، رێگه‌كانی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئه‌و وڵاتانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئابووری، ئه‌منی و ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
H.B