پارتی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی عه‌بادی ده‌كات

له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ پارتی و یه‌كێتی له‌ به‌غدا یه‌ك بۆچوونییان هه‌یه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، داوای كردار له‌ حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت و پارتیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی عه‌بادی ده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستان لە دانووستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و سەرۆك وەزیرانی نوێ داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی كردووە كە لەسەردەمی حه‌یده‌ر عەبادیدا دراون، گەڕانەوەی حوكمی مەدەنی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوی ئیدارەی ھەرێم و ناردنی سەتا 17 ی بەشە بوودجەی ھەرێم داواكاری سەرەكی پارتییە.

یەكێتی لەم خاڵەدا لەگەڵ پارتی كۆكە و ھەمان داوا دەكات و دەشڵێت: "پێویستە كورد پرۆژەیەكی ھاوبەش ئامادە بكات و بیخاتە بەردەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق".

ئەگەر لەو ماوەیەدا پارتی و یەكێتی لەسەر زۆر شت ناكۆك بن، لەسەر ئەم بابەتە كۆكن و یه‌ك بۆچوونییان هه‌یه‌، ھەردووكیشیان پێداگرن لەسەر ئەوەی یەك دەنگی لایەنە كوردییەكان داواكانیان دەگەیەنێتە مەبەست، گرنگترین داواكارییان ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركةوك و ناردنی سەتا 17 ی بەشە بوودجەی ھەرێم، شایستە داراییەكانی ھێزی پێشمەرگەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند پێویستە لەسەر دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پشكی ڕاستەقینەی كورد لە بوودجەی گشتی عێراق بگەنە چارەسەر، كورد ئەم ھەنگاوەی سەرۆك وەزیرانی نوێ بە گرنگ دەبینێت بەڵام تا نەبێتە كردار ھیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت و ھەر بە قسەی سەر كاغەز دەمێنێتەوە.

ئ. م