هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق گه‌یشته ناحیه‌ی سنوونێ
K24 – شنگال:
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق، به تانك و زرێپۆش و كه‌رسته‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ناحیه‌ی سنوونێی باكووری قه‌زای شنگال.
به گوێره‌ی زانیاریی ماهیر شنگالی، په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ی سنووری "ئوم ده‌بان"ـی نێوان عێراق و سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
روونیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراق رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان بۆ "سه‌پاندنی یاسا" روویان له سنوونێ كردووه و چیدیكه رێگه ناده‌ن یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال(یه‌به‌شه)، ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و كۆنتڕۆڵی خاڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریا بكه‌ن.
ماهیر شنگالی گوتیشی: "15 هاووڵاتیی ئێزدی، كه له باغۆز رزگار كرابوون، گه‌یشتبوونه خاڵی سنووریی "ئوم ده‌بان"، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌روازه‌كه‌ی داخستووه، "یه‌به‌شه" رێگه‌ی نه‌ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه شنگال.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هاووڵاتییانه ئه‌مڕۆ ده‌ربازی سنوور بوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال".
له‌شكركێشیی سوپای عێراق بۆ سنوونێ دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له سنووری شنگال روویدا و له ئاكامدا 3 سه‌بازی عێراقی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه له هه‌ردوولا بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، سوپای عێراق له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال كرد و ئیداره‌ی یاسایی قه‌زاكه رووی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
دوای دروستبوونی بۆشایی ئیداری، گرووپ و رێكخراوه‌كانی نزیك له پارتیی كرێكارانی كوردستان له شنگال، ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌رییان له ناوچه‌كه راگه‌یاندووه، كه هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ددان به‌و ئیداره‌یه‌دا بنێن و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی یاسایی قه‌زاكه ده‌كه‌ن.
ئ.ڕ