جه‌بار یاوه‌ر ورده‌كاری سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌بار یاوه‌ر، ره‌تیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هیچ رێككه‌وتنێكیان واژوو كردبێت.
جه‌بار یاوه‌ر، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نه‌خشه‌ی نوێی دابه‌شبوونی هێزه عێراقییه‌كان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
گوتیشی: نه‌خشه نوێیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای نوێترین رووپێوی فه‌رمانگه‌ی رووپێوی سه‌ربازی عێراق ئاماده كراوه. تێیدا، له خانه‌قینه‌وه تا ره‌بیعه، ناوچه‌كانی بوونی هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستنیشانكراوه.
روونیشیكرده‌وه، ئامانج له ئاماده‌كردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و ناوچانه دیاربكرێن، كه نه هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه و نه هێزی عێراق.
ئاماژه‌یكرد، له هه‌ندێك ناوچه به درێژایی 20 تا 30 كیلۆمه‌تر، هیچ هێزێكی ئه‌منی لێ نییه. ئه‌وه‌ش رێگه‌ی خۆشكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه خۆی حه‌شار بدات.
جه‌بار یاوه‌ر، دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه. ئه‌و لیژنه‌یه ده‌سه‌ڵاتی رێككه‌وتنیان نه‌بووه. ته‌نیا باس له‌وه كراوه، چۆن له داهاتوودا كاری هاوبه‌ش بكرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه.