بەفر دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانی داخست

لە دیوی ھەرێمی كوردستان رێگاكە پاككراوەتەوە

K24 - چۆمان

تەیفور محەمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەھۆی بارینی بەفرێكی زۆر دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لە دیوی ئێران داخرا".

گوتیشی: "لە دیوی ھەرێمی كوردستان تیمەكانی راماڵینی بەفر بەردەوامن لە راماڵینی بەفر و ھاتووچۆ لە دیوی ھەرێمی كوردستان ئاساییە، بەڵام لە دیوی ئێران رێگاكە داخراوە". 

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "نزیكەی 60سم بەفر لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران باریووە و بە درێژایی رێگا لە دیوی ھەرێمی كوردستان خوێ لە شەقامەكە بڵاوكراوەتەوە و بۆ ئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت و ھاتووچۆ ئاساییە، بەڵام لە دیوی ئێران لە پیرانشارەوە تا دەگاتە تەمەرچیان رێگاكە پاكنەكراوەتەوە".

ھ.م