هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان فراوان دەکەن

بازرگانییەکان دەبرێنە قۆناغێکی نوێوە

K24- هه‌ولێر:

هوڵەندا ده‌یه‌وێت لەبواری بازرگانیدا هەماهەنگی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات و هانی وەبەرهێنەرانی وڵاته‌كه‌ی دەدات بێنە هه‌رێمی كوردستان.

ولیام نیکۆلاس، كونسوڵی گشتی هۆڵەندا له‌ هه‌ولێر تایبه‌ت به‌كوردستان24ی راگه‌یاند: "ئه‌وان چاوه‌ڕێی حكومه‌تی نوێن پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ‌بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ببەنه‌ قۆناغێكی نوێوه‌".

ئەم لێدوانەی کونسوڵی هۆڵەندا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کاری هاوبەشی بازرگانی و کشتوکاڵی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندای کرد.

H.J